May 06, 2018 16:52 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دانیشتووانی ناوچەی عەفرینی سوریا دژی ترۆریستانێک کە تورکیا داکۆکیان لێوە دەکات

دانیشتوانی ژمارێک لە گوندەکانی ناوچەی عەفرین لە باکووری رۆژئاوای حەڵەبی سوریا؛ دژی تاقمەکانی ترۆریستی و هێزەکانی سوپای ئازادکە تورکیا داکۆکیان لێوە دەکات خۆپیشاندانیان کرد.

بە گویرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ئیرنا، دانیشتووانی گوندی "کوران" دوای لیدان وکووتانیی گەنجێک بە دەست ئەندامانی سوپای ئازاد(نەیارانی دەوڵەتی سوریا) بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان، خوازیاری چوونە دەری ترۆریستان لە گوندی خۆیان بوون.

 ڕاپۆرتەکان باس لە وە دەکات هێزەکانی سوپای ئازادی سوریا، جگەلە نانەوەی ترس و تۆقان لە نێوان خەڵکی دا، سووکایەتی دەکەن بە شارومەندانی سوری و مال وسامانیان زەوتدەکەن.

 حەوتەی رابردوویش خۆپیشاندانیکی ئاوتۆ لە  شاری عەفرین بە هۆی هەڵس وکەوتی خراپی هێزەکانی سوپای ئازادکە تورکیا داکۆکیان لێوە دەکات بەڕێوە چوو.

 ئۆپەراسیۆنی سەوربازی سوپای تورکیا لە ناوچەی عەفرین، لە ژیر ناوی "چلە زەیتوون" لە ٢٠ ژەنیڤەری ٢٠١٨ دەستپێکرا و سەدان کەسی سیڤیل لە ناوچەی عەفرین کوژراون و یان بریندار بوون و سەدان گوند و شارۆچکە کاولکراون و هەزاران کەسی سیڤیلیش لە گوندەکان و شارۆچکەکانی ئەم ناوچەیە ئاوارە و هەڵوەدا بوونە.

 دەوڵەتی سوریا بە داگیرکار زانینی دەوڵەتی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچەی عەفرین و ناوچەکانی دیکەی باکووری ئەم وڵاتە، خوازیاری چوونە دەری هێزەکانی تورکیا لە خاکی سوریا بوون.

 کۆتایی مانگی رابردووی زایینی یش ناوەندی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند، ئەندامانی تاقمی صەکداری "سوپای ئازادی سوریا" کە سوپای تورکیا داکۆکیان لێوە دەکات ماڵ وسامانی دانیشتووانی ناوچەی عەفرین بە تاڵان دەبەن.

سەرپەیڤ