May 13, 2018 12:04 Asia/Tehran
  • کوژران و برینداربوونی پێنج کەس لەئاکامی تەقینەوەی ئوتوموبیلی بۆمب ڕێژکراو لە رەقەی سووریا

لەئاکامی تەقینەوەی ئوتوموبیلی بۆمبڕێژکراو لە مەیدانی ساعەی ناوەڕاستی رەقەی سووریا دوو کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆزی  یەکشەممەی هەواڵدەریی مێهر،  تائێستا  هیچ تاقێک بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەیەی نەگرتوەتە ئەستۆ.

شەوی ڕابردووش لەبەر تەقینەوەی ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە بەردەم  نەخۆشخانەیەک لە پارێزگەی  ئەدلیب لەباکووری ڕۆژاوای سوریا  کەلە دەستی تیرۆریستان دایە، دوازدە کەس کوژران و 25 کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەرلەم حاڵەدا  ناوەندی ڕووسی چاوەدێر بەسەر ئاگربەسی سوریا ، باسی درێژەی رەوتی  چوونەدەری چەکداران هاوڕێ لەگەڵ  بنەماڵەکانیان  بۆ چوارەمین ڕۆژی بەدوای یەک لە دەورووبەری حومس، ڕۆژاوای ئەم  وڵاتە  کە لە ناوچەکانی  کەم ئاڵۆز دێتە ئەژمار کرد و ڕایگەیاند: لەم ڕۆژانە زۆرتر لە سێ هەزار کەس گوێزراونەتەوە بۆ  دەورووبەری باکووری حەما.

قەیران لە سوریا لەساڵی 2011 ەوە بە هوی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان  کە لەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانی داکوکییان لێ  دەکرێت، بەمەبەستی گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕزێمی زایۆنیستی،  دەست پێکراوە.

هێزی سوری بە یارمەتی هێزی میحوەری موقاومە ئەم دواییانە توانی زەبرێکی قورس  لە تیرۆریستان بدات.

سەرپەیڤ