May 14, 2018 17:25 Asia/Tehran
  • فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق و بۆردومانی ناوەندی سەرکردایەتی داعش لە سووریا

سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە لە هەڵمەتێکی ئاسمانی بۆسەر خاکی سووریا، ناوەندی سەرکردایەتی و داکۆکیی لۆجستیکی داعش لەو وڵاتەیان تێکشکاند.

بەپێی ڕاپۆری ئەمرۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئیسنا بەگێڕانەوە لە سووریانیوز، سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق لەو بەیاننامەدا، پێی داگرت: بەفەرمانی حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە ناوەندی سەرکردایەتی و داکۆکیی لۆجستیکی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە باشووری ناوچەی ئەلدشیشە لەخاکی سووریایان بۆردومان کردو ئەو پێگەیان بەتەواوەتی لەناوبرد.

فڕۆکەجەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی عێراق حەوتەی ڕابردووش پێگەو مۆڵگەکانی داعش لە سووریایان بۆردومان کرد. هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراقیش رۆژی هەینی پێگەو مۆڵگەکانی داعش لە ئاوایی ئەلعەتاشە لەناو خاکی سووریایان بۆردومان کرد.

پاش هاواهەنگیی سووریاو عێراق لە بانترین ئاستی شەڕی دژ بەتیرۆریزم، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم دواییەدا فەرمانی هێرش بۆسەر تیرۆریستانی داعش لەناوخاکی سووریای دەرکرد.

سەرباری شکست هێنانی داعش لە عێراق و سووریا، تیرۆریستانی ئەو گرووپە هەروا بەشێوەی پرژ و بڵاو لەناوچە سنوورییەکانی عێراق و سووریا ئامادەن و هێزەکانی سوپای دوو وڵات ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی ئەو ناوچانە لەتیرۆریستانی داعش بەڕێوە دەبەن.

سەرپەیڤ