هەوڵی وڵاتانی جۆربەجۆر بۆ دەستپێکردنەوەی پێوەندی لەگەڵ دیمەشق
باڵوێزی سووریا لە لوبنان باسی هەوڵی وڵاتانی جۆربەجۆری کرد بۆ دەستپێکردنەوەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتەکەی .
بەپێی ڕاپورتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیونی ئێران، عەلی عەبدولکەریم عەلی لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەخباری سوریا وتی : زۆربەی وڵاتانێک کە لە ڕابردوو لە بن گوشاری ئەمریکا ، پێوەندی خۆیان لەگەڵ سوریا پچڕاند، ئێستا هەوڵ دەدەن لەگەڵ سوریا پێوەندی دامەزرێنن و هۆیەکەشی سەرکەوتنی مەزن و پاوەجێ حکومەت، سوپا و گەل و هاوپەیمانانی سوریایە.
باڵوێزی سوریا لە بەیرووت هەروەها بە ئاماژەدان بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان وتی : هەندێ ڕەوت لە لوبنان دەبێ بە هەڵوێستی خۆیان بچنەوە و ڕێزبگرن لە بەرژەوەندیی دوو ولاتی سوریاو لوبنان و دوو گەل کە لەڕاستی دا گەلانی تاکانەن و خاوەن بنەما و ئایین و نەریت و مێژووی هاوبەشن .
عەلی عەبدولکەریم عەلی وتیشی : ئەگەر لوبنان و سوریا و خۆڕاگری هاوکاری سەربازی نەکەن ، ئاسایشی سنوورەکانی دوو وڵات دابین ناکرێت و لەبوونی تیرۆریستانیش پاکتاو ناکرێت بەڵام هەندێ ڕەوتی سیاسی لە لوبنان بە دژی ئاسایشی سوریا پیلانگێڕی دەکەن و پشتیوانی لە تیرۆریستان دەکەن .