May 21, 2018 19:12 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی هەماری چەکەکانی دروست کراوی ناتۆ لە سووریا

میدیای ڕوسی،هەواڵی دا لە دۆزرانەوەی هەماری چەکی تیرۆریستەکان لە پارێزگەی حومسی سووریا کە زۆربەی چەکەکانی دروست کراوی وڵاتانی ئەندامی ناتۆیە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی زویوزداسەربە وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا " ئاندرە نکیپلوف وتەبێژی ناوەندی ڕوسی ئاشتی لایەنەکانی تێکەڵچوولە سووریا ، وتی هەمارەکە لە بنکەی پێشووی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە لە ناوچەی " زعافران" دۆزراوەتەوە. ئەم وتەبێژە وتی زۆرێک لەم چەک وکەرەسە جەنگیانە ، دروست کراوی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوورناتویە وتیرۆریستەکان بڕێکی زۆرچەکەمەنی پێشکەوتە وکەرەسە وئامیری سەربازیان لەم هەمارە بەجێ هێشتووە. ئەم چەکانە کە تیرۆریستەکان دوای ڕادەس کردن بە سوپای سووریا وگوێزرانەوە بۆ ناوچەکانی تر لەخۆ بەجێ یان هێشتووە، بریتیە لە خۆمپارە هاوێژەکان وچەکی دژە تانک وموشەکی دژە تانکی تاو-٢

.قەیران وشەڕی ناوخۆیی لە سووریا ، لەحەوت ساڵ لەمەوپێش بە دەسوەردانی ئەمریکا وبڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی - عەرەبی دەسپێکرا وهەتا ئێستاکە بە هۆی کردەوە تیرۆریستەکان دەیان هەزار کەس کوژراون وبەملوینان کەسیش ئاوارە وهەڵوەدا بوونە.

سەرپەیڤ