کوردی سووریا پێشنیاری به‌شار ئه‌سه‌د بۆ دانوستانی قبووڵ کرد
ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریا به بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌یاننامەیەک، پێشنیاری به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی به فه‌رمی قبووڵ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە زەرنیووز، ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریا به بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌یاننامەیەکی فه‌رمی وێڕای قبووڵ کردنی پێشنیاری به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته، ڕایگەیاند: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی سووریا له‌وه تێگه‌یشتوووه که سیسته‌می سه‌ربازی و دانوستان له ڕێگای ده‌سه‌ڵاته ناوبژیکارەکان ڕێچارەی مومکین بۆ چاره‌سه‌ریی پرسه‌کانی ئێستای نێوانمان نییە. کاتێک که ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی سووریا باسی کردنه‌وه‌ی دەرگاکانی دانوستانی کرد ئێمه به بێ بچووکترین گومانێک ئه‌و بابه‌ته‌مان قبووڵ کردووه. ئێمه پێشنیاری ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی سووریا له‌مه‌ڕ دانوستانی نێوان گرووپه جۆراوجۆره سووریاییه‌کان له پێناو دامه‌زراندنی شوێنێکی نوێ، کۆتایی هێنان به خوێن ڕشتنه‌کان، دامه‌زراندنی سه‌قامگیری و هێمنایه‌تی له وڵات و ده‌ست‌پێکردنی ڕەوتی ئاوەدان کردنەوەی سووریا زۆر گرینگ و ئه‌رێنی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.
له درێژه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: هیوادارین که به ئاماده‌بوونی هه‌موو نوێنه‌رانی گه‌لی سووریا له دانوستان، سیاسه‌تی یه‌کلایه‌نه و نکۆڵی کۆتایی پێبێت. بۆ دامه‌زراندنی سووریایەکی دیموکراتیک و پێکهێنانی ده‌ستوور که هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگای سووریا نوێنه‌رایه‌تی بکات، ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌کان پێکەوە هاوکاری بکەن و به بێ ئه‌و هاوکارییە چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریا مومکین نابێت.