وەزارەتی دەرەوەی سوریا : ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا و ئەمریکا لە منبەج ئیدانە دەکەین
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەک دا بە ئاماژەدان بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە منبەج وتی : سوریا ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا و ئەمریکا لە منبەج بە توندی ئیدانە دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەک دا بە ئاماژە دان بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە منبەج و ڕاگەیاندنی ئەمریکا سەبارەت بە دانانی بنکەیەکی سەربازیی نوێ لە منبەج ڕایگەیاند : سوریا ئامادەبوونی سەربازی تورکیا و ئەمریکا لە منبەج بە توندی ئیدانە دەکات و بە بڕشتانە ئەم پرسە ڕەت دەکاتەوە .
ئەم کارە درێژەی پەلامارەکانی تورکیا و ئەمریکا بۆسەر سەروەری و یەکێتیی سوریا بووە و هەوڵێک بە دژی ڕەوتی ئاشتییە .
لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا هاتووە کە ئامادەبوونی هێزی سەربازیی سوپای تورکیا و ئەمریکا لە منبەج بنپێکرانی ئاشکرای بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان دێتە ئەژمار و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ ئەم هەوڵەی تورکیا و ئەمریکا ئیدانە بکات .