ته‌مووز 19, 2018 11:47 Asia/Tehran
  • چوونەدەری گەمارۆدراون لە فوعە و کەفەریا

ژێدەرە خۆجێییەکان سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە گەمارۆدراونی شارۆچکە شیعەنشینەکانی فوعە و کەفەریا لە پارێزگەی ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سووریا چوونەتە دەرەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ یەکەم قۆناغی بردنە دەری دانیشتوانی فوعە و کەفەریا لە پارێزگەی ئەدلیبی سووریا ڕۆژی چوارشەممە بە شەش پاس لە ڕێگای بوارگەی عەیسەوە لە باشووری حەڵەب دەست پێ بوو.

ژێدەرە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند لە سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە تا ئیستا ١٢١ پاس بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی ناوچە گەمارۆ دراوەکانی "فوعە و کەفەریا" لە ڕێگای بوارگەی عەیسەوە لە باشووری حەڵەب چوونەتە نێو ئەو دوو شارۆچکەیە و هەروا بە ڕیز لەو شارۆچکانە هاتوونەتە دەرەوە.

دەوڵەتی سووریا و گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکان ڕۆژی سێشەممە گەیشتنە تەبایی لە سەر ئەوەی کە دوو شارۆچکەی گەمارۆدراوی فوعە و کەفەریا لە پارێزگەی ئەدلیب هەڵکەوتوو لە نزیکی سنوورەکانی سووریا و تورکیا چۆڵ بکرێن.

هەروەها مێدیاکانی سووریا شەوی ڕابردوو ڕایانگەیاند گرووپە تیرۆریستییەکان بە ناوبژیوانیی  و گەرەنتیی ڕووسیا ڕازی بوون بە چوونەدەر لە هەموو ناوچەکانی پارێزگای قۆنەیترە لە باشووی ڕۆژاوای سووریا.

بڕیارە سوپای سووریا بچێتە نێو ئەو ناوچانەوە و ئەو کەسانەی خوازیاری مانەوەن چارەنووسیان یەکلا و ئاسایی بکاتەوە و کەسانێک کە خوازیاری ڕۆیشتنن بگوێزرێنەوە بۆ ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سووریا.

 

سەرپەیڤ