ته‌مووز 19, 2018 20:16 Asia/Tehran
  •  وتەبێژی یەپەگە لە عەفرین : تڕوڕیستان لە عەفرین دەر دەکەین

وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە عەفرین وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە فەرمانبەرایەتی ئەوان وەدەرنانی بە تەواوی میلیشیاکانی سەربە تورکیا لە عەفرینە باسی ئوپڕاسیونگەلی بەربڵاوی پاکتاو کردن لەو ناوچەیەی کرد .

بروسک حەسەکە وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە عەفرین لە وتووێژ لە گەڵ پەیامنێری کورد پرێس وێڕای ئاماژە بە ئیرادەی ئەو هێزانە بۆ پاکتاو کردنی عەفرین لە بوونی  میلیشیاکانی توندڕۆ  وتی : لە هەمان ڕۆژەوە   کەوتنی شارئوپڕاسیونەکانی پارتیزانیی ئێمە بۆ زەبر وەشاندن و پاکتاو کردنی ناوچەی عەفرین لە بوونی  تڕوڕیستان دەس پێ کراوە . وتەبێژی  یەپەگە وتی : هەڵوێستی ئێمە ڕوونە تا پاکتاو کردنی سەرزەوینەکەمان  لە دەستی تڕوڕیستان بێ دەنگ نامێنین و هەموو ڕۆژێ خەباتەکانمان پەرە پێی ئەدەین  ئێمە لە هەموو ئیمکانات و توانییەکانمان کەڵک وەر دەگرین بۆ سەندنەوەی  عەفرین . وتەبێژی یەکێنەکانی پاراستنی گەل  وێڕای  وتنی ئەو بابەتە  کە خۆمان ئامادە دەکەین بۆ شەڕێکی  چارە نووس ساز  وەبیریشی هێنایەوە ئوپڕاسیونەکانی ئێمە  دژی تڕوڕیستانی لاگری کراوی تورکیا چووەتە قۆناغێکی تازەوە و درەنگ یان زوو تورکیا ناچار بە چوونەدەر  لە عەفزرین دەبێت . لە هەمان حاڵدا کارناسی ئەنجومەنی خەڵکی هەڕەشە لێ کراو  وتی : لە 7 هەزار کوردی عەفرین  زانیاریەک لە دەس دا نیە .  کەمال سیدوو    کارناسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئەنجومەنی لاگری لە خەڵکی هەڕەشە لێکراو کە لە ئەندامانی کورد ی ئەو دامەزراوە نێونەتەوەییەیە  وێڕای  ئاماژە بە پێشێلکرانی  توندی مافی مڕۆڤ لە لایەن هێزەکانی  ئەرتەشی ئازادی  سووریا و ئەرتەشی تورکیا  لە عەفرین وتی  لە عەفرین هەموو  نووسراوەکان و  تابلوە کوردیەکان  لاچووە  . بە پێی زانیاریەکان دوای پشوو دانی هاوینانە  لە قۆتابخانەکانی عەفرینیش   وانە وتنەوە بە زمانی کوردیش   ئەنجام نابێت . بە پێی ئامارێک کە دراوە بە ئەنجومەنی خەڵکی هەڕەشە لێکراو تەنیا لە نیوەی  یەکەمی مانگی جوولای 120 مڕۆڤ ڕفێنی   7 کوشتن  10 تاڵان کردن  27 پەلامار لە عەفرین ڕاپۆڕت دراوە  هەروەها  چوار مەزراش  ئاگر دراوە . ناوبراو هەروەها وتی :  لە کاتی کونتڕۆڵی عەفرین بە دەس  هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا لە 18 مارسەوە تا ئێستا نزیک بە 3 هەزار کورد ڕفێندراون و لە 7 هەزار کورد هەواڵێک لە دەست دانیە .