ئاب 03, 2018 09:29 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی هێزی ئاشتی پارێزی نەتەویەکگرتووەکان بۆ جەولانی داگیرکراو

هێزی ئاشتی پارێزی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی پێنج شەممە دیسان لە ناوچەی جەولانی داگیرکراوی سوریا سەقامیان گرت.

سوپای سوریا ئەم دواییە توانی بووی هەموو ناوچەکانی باشووری سوریا لە دەستی ئەو تاقمە تیرۆریستیانەی کەلەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە داکۆکییان لێ دەکرێت، ئازاد بکات  . 

ئێستا ناوچەکانی هاوسنووری سوریا و ئەردەن و هەروەها ناوچەکانی  هاوسنوور لەگەڵ جەولانی داگیرکراو لە کۆنترۆڵ و چاوەدێری  چەکدارانی سوپای  سوریا دایە  . 

هێزی ئاشتی پارێزی نەتەویەکگرتووەکان، ساڵی 2014  بە داگیرکرانی باشووری سوریا لە لایەن  تاقمە تیرۆریستییەکانەوە، ناوچەی  جەولانی داگیرکراویان بە جێ هێشتبوو.

سێرگێئی  رادسکۆی  سەرۆکی ئیدارەی ئۆپراسیۆنی  ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی  ڕوسیا ڕۆژی  پێنج شەممە ڕایگەیاند: هێزی ئاشتی پارێزی نەتەوەیەکگرتووەکان هاوڕێ لەگەڵ پۆلیسی سەبازیی ڕووسیا لە جەولانی داگیرکراو سەقامگیر بوونە  . 

بەوتەی رادسکۆی ئێستاکە  سنووری سوریا - ئەردەن بە تەواوی لە ژێرچاوەدێری  سوپای سوریا دایە و بە پێی بڕیارنامەی  350 ی ئەنجومەنی  ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان،هێزەکانی نێودەوڵەتی لە ناوچەیەک دا لە  نێوان  سوپای سوریا و ڕژێمی زایۆنیستی دا سەقامیان گرتووە.

ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵی 1967  نیزیکەی هەزار و دووسەد کیلومەتری سێ جای لە خاکی سوریای لە بەرزاییەکانی جەولان داگیرکراووە.

قەیران لە سوریا لەساڵی 2011 بە هۆی پەلاماری  بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆریستیانەی کەلەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی  هاوکێشەکانی  ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی داکۆکییان لێ دەکرا، دەست پێکرا.

 

سەرپەیڤ