پەلاماری داعش بۆ سەر سوپای دیموکراتیکی سووریا لە ڕەقە/ پێنج شەڕوانی سوپای دیموکراتیکی سووریا کوژران
ئاب 08, 2018 14:03 Asia/Tehran
بە هۆی پەلاماری تیرۆریستیی داعش بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا لە ڕرقە، پێنج شەڕوانی سوپای دیموکراتیکی سووریا گیانیان لە دەست دا.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی هاوارنیوز؛ بە پێی زانیارییەکان گرووپی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامیی ئێراق و شام (داعش) لە ڕەقەدا پەلاماری بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریای داوە کە بە هۆی ئەو پەلامارە تیرۆریستییەوە ٥ شەڕوانی سەر بە سوپای دیموکراتیکی سووریا گیانیان لە دەست داوە.
هەواڵی بڵاو کراوە لە ڕەقە باس لەوە دەکات کە تیرۆریستانی داعش لە نزیکی مزگەوتی "ئیمام نەوەوی"ی ڕەقە بۆمبێکیان تەقاندەوە کە بە هۆی تەقینەوەی ئەو بۆمبە ٥ شەڕڤانی سوپای دیموکراتیکی سووریا گیانیان لە دەست دا و ژمارێکیشیان بریندار بوونە.