ئاب 11, 2018 17:59 Asia/Tehran
  • پێشڕەویی سوپای سووریا لەپارێزگای سوەیدا

هێزەکانی سوپای سووریا بەزاڵبوون بەسەر ناوچەگەلێک هەتا ٤٠ کیلۆمتریی گردووپەڕی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سوەیدا، ژمارێک لەتیرۆریستان لەو ناوچانەیان کوشت.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سانا؛ یەکەیەکی سوپای سووریا بەپاڵپشتیی هێزە هاوپەیمانەکان، لە ئۆپراسیۆنێکدا مۆڵگەو پێگەی تیرۆریستانی داعشی لە ناوچەی "بیئر حەسەن" لە رۆژهەڵاتی ئاوایی "خربە الامباشی" (باکووری رۆژهەڵاتی سوەیدا) ی کردە ئامانج کە کوژرانی ١٣تیرۆریست و برینداربوونی دەیان کەسی دیکەی لێکەوتەوە.

ناوچەی ئەلبادیە لەباکووری رۆژهەڵاتی سوەیدا، یەکێک لەگرینگترین پێگەکانی گرووپی داعش لەباشوری سووریا دێتە ئەژمار و تیرۆریستان لەو ناوچەیە، هێرش دەکەنە ئاواییەکان و ناوچە ئاوەدانەکان لە ریفە ڕۆژهەڵاتییەکان و باکووری رۆژهەڵاتی ئەو پارێزگایە.

هەروەها سەرچاوە سەربازییەکان بەئاماژە بە هەڵمەتی هێزەکانی سوپای سووریا کە بنکەی کەسانی چەکدار لەشاری "الـلطامنە" و دەورووبەری لە گردووپەڕی حەماە، هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتەیان پێکا، ئامادەیی تۆکمەوتەواوی ئەو هێزانەیان بۆ دەس پێ کردنی ئۆپراسیۆنێکی دیکە لە ئیدلەب(باکووری رۆژاوای سووریا) ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ