کوژرانی ڕێکخەری تاقمەکانی تیرۆریستی لە سوریا
رامی دالاتی ڕێکخەری تاقمە چەکدارە تیرۆریستییەکان لە سوریا و لە نیزیکانی محەممەد جولانی سەرکردەی تاقمی تەحریری شام، لەسەر جەڵتەی دڵ، مرد.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیونی مەیادین بەگێڕانەوە لەسەرچاوە ئاگادارەکان، رامی دالاتی لەگەڵ دامەزراوەکانی هەواڵگریی ئەمریکا لە پێوەندی دا بوو .
بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە لە سوریاوە، ناوەندی ڕووسی حەمیمەیم لە سوریا سەر بە وەزارەتی بەرگری سوریا باسی کوژرانی سێ سوری و بریندار بوونی هەشت کەسی دیکەی کرد لە ئەنجامی پەلاماری تاقمە تیرۆریستییەکان بۆسەر پارێزگەکانی لازقییە لەباکووری ڕۆژاوا ، حەما لە ڕۆژاوا و حەڵەب لە باکوری سوریا .
ئەم ناوەندە هەروەها ڕایگەیاند پێنج فروکەی بێ فڕۆکەوانی نێردراو لە لایەن تاقمە چەکدارەکان بەرەو فڕگەی حەمیمەیم سەرنخون بوون.
لەبەر تەقینەوەی ماتۆر سیکلت ی بۆمب ڕێژکراو لەشاری جرابلوس لە باکووری پارێزگەی حەڵەبی سوریا ئافرەتێک کوژرا و سێ منداڵیش بریندار بوون.