ئاب 16, 2018 17:29 Asia/Tehran
  • ھەنگاوی نایاسایی ئەمریکا بۆ چێکردنی فڕگەیەکی سەربازی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا

ڕۆژنامەیەکی سووری باسی کردەوەی نایاسایی لەشکرییانی ئەمریکای کرد لەمەڕ چێکردنی فڕگەیەکی سەربازی لە ناوچەی ئەلشەدادیی سەربە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی میهر بەگێڕانەوە لە ڕووسیا ئەلیەوم، ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووریا ڕایگەیاند: نزیکەی ١٥٠ باری ئەمریکی داگری کەرەستەی بیناسازی و چەکەمەنی لە باکووری عێراقەوە گوێزراوەتەوە بۆ پارێزگای دێرۆزوور و ناوچەی ئەلشەدادی کە ئەمەش دەربڕی ھەوڵی چێکردنی فڕگەیەکی سەربازییە لەم ناوچەیەدا لە لایەن لەشکریانی ئەمریکییەوە.

ئەم ڕۆژنامەیە وتووشیەتی: ھێزە کوردەکانی سووریای دیموکراتیک کە لەلایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت مۆڵەتی گەییشتنی ئەم بارانە بۆ ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی خۆیانیان داوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە وەک باسی دەکرێت کۆبوونەوەیەک لە نێوان شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتیی باڵوێزی پێشووی ئەم وڵاتە لە بەحرەین لەگەڵ ئەندامانی سەربە ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک بەڕێوە براوە.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ھێزە کورەکانی سووریای دیموکراتیک لەم دواییەدا باسی داکۆکیی سەربازییانەی ئەمریکا لەم لایەنەیان کردووە لە سووریاو ڕایانگەیاندووە : ھێندێک بارەچەک لە لایەن ھاوپەیمانیی ئەمریکییەوە ھاوردەی باکووری سووریا کراوە کە داگری چەکی قورس و نیوەقورس و کەرەستەی سەربازین.

ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بە پێکھێنانی ھاوپەیمانییەک بە بیانووی خەباتی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش، ھەتاکو ئێستا زۆرێک لە شارومەندانی بێ دەرەتانیان لە عێراق و سووریا لە خاک و خوێن دا گەوزاندووە.

سەرپەیڤ