ئاب 22, 2018 13:49 Asia/Tehran
  • لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی سەنەدی شاراوەی قەدەغەی هاوبەشی لە بنیات نانەوەی سووریا

ڕێکخراوی نەتەوەکان لێکۆڵینەوە دەکا لەبارەی سەنەدی نهێنی هاوپێوەند بە قەدەغەکرانی هاوبەشیی لە بنیات نانەوەی سووریا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم، ستێفان دوجاریک وتەبێژی فەرمیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: ئەو ڕێکخراوە، تاووتوێ بەڵگەنامەی نهێنی قەدەغەی یارمەتیدانی بنیات نانەوەی سووریا دەکا، ئەو بەڵگەنامەیە لە لایەن وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاشکرا کراوە.

دوجاریک وتیشی: ئێستا، ڕێکخراوی نەتەوەکان لەسەر چارەسەریی قەیران لە سووریا چڕبووەتەوە.

سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە لەقاوی دا، سکرتاریەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان کۆتایی ساڵی٢٠١٧ لە ڕێکارنامەیەکی نهێنی، هاوبەشبوون لە بنیات نانەوەی سووریا بۆ دەم و دەزگەکانی سەربەو ڕێکخراوەیەی قەدەغە کردووە.

بەقسەی لاڤرۆف، مۆسکۆ بۆ تاووتوێی ئەو پرسە، داخوازی نامەیەکی بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ناردووە و هیوادارە ئەو پرسە پێوشوێن بگیردرێ.

سەرپەیڤ