ئه‌یلوول 05, 2018 16:26 Asia/Tehran
  • تێکشکێندرانی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ڕیف لازقییەی سووریا

ناوەندی بەرگریی ئاسمانی سوپای سووریا سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە دوو فڕۆکەی نەناس بەسەر ئاسمانی ناوچەی "البصە" لە ریف لازقییە لە باکووری رۆژاوای ئەو وڵاتە تێکشکاند.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە ئەلجزیرە، یەکەکانی سوپای سووریا لە ٢٥ی ئاگۆستی ڕابردوو(٢٠١٨) ش سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تیرۆریستانیان لەناوبرد کە لەڕێگەی ئەوانەوە دەیانویست بنکەو مەتەرێزەکانی سوپای سووریا لە شاری حەما لەڕۆژاوای ئەو وڵاتە بپێکن.

ئەوە لەکاتێکدایە کەناوەندی بەرگریی ئاسمانیی سووریا شەوی ڕابردوو(سێ شەممە) دەستی کرد بە بەرەوڕووبوونەوەی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچەی وادی ئەلعیون لەگردووپەڕی رۆژاوای حەماو پێنج مووشەکی تێگیراو لەلایەن زایۆنییەکانی لەسەر ئاسمانی گردووپەڕی حەما خستەخوارەوە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆگۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بووە.

سەرپەیڤ