ئه‌یلوول 10, 2018 20:05 Asia/Tehran
  • وەلید موعەلیم: ئەمریکا لەدووی بەرژەوەندی ئیسراییل لە سووریا دایە

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند : مەبەستی ئەمریکا زاڵبوون بەسەر هەموو چالاکیەکانی سووریا بە قازانجی ئیسرائیلە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە سپۆتنیک " وەلید موعەلیم وتی: مەبەست وئامانجەکانی ئەمریکا لە سووریا تەنیا بە مەبەست وئامانجەکانی خۆدی ئەمریکا کۆتایی پێ نایەت بەڵکۆ لە ڕاستی دا مەبەستی ئیسرائیلیە کە ئەمریکا لە سووریا جێ بەجێ دەکات. وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: واشنتۆن ناێهەوێ سووریا وەکوو وڵاتی سەرەکی مێحوەری خۆڕاگرلەدژی ئیسراییل بێت وهەروەها نایانهەوێ سووریا پێوەندی ستراتژیک لەگەڵ ئێران وڕوسیا هەبێت. ناوبراو هەروەها وتی: ئەمریکا هەوڵ ئەدات سووریا یەکێ لە کەرەسە وئامیرەکانی سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا لە پێناوی دابین کردنی بەرژەوەندی ئیسرائیل بێت. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکراوە.

سەرپەیڤ