لە سێدارەدانی 10 شارمەندی سووری لە لایەن تێڕوڕیستانی داعشەوە
تشرینی یهکهم 14, 2018 17:00 Asia/Tehran
تاقمی تێڕوڕیستی تەکفیری داعش 10 شاروومەندی سووری لە زیندانەکانی پارێزگای دەیرئەلزووری لە سێدارە دا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی هەواڵی ئەلعالەم ، چاودێری مافی مڕۆڤی سووریا ڕۆژی یەکشەمە ڕایگەیاند : شاروومەندانی سووری لە سێدارە دراو لە زیندانەکانی تاقمی تڕوڕیستی لە ناوچەکانی هەجین " ئەلبو خاتر " و " ئەلشەعفە " لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دەیر ئەلزوور ڕادەگیران .تڕوڕیستانی تەکفیری داعش ڕۆژی هەینیش بە پەلامار بۆ سەر ئوردووگای ئاوارەکانی سووریای لە دەڤەری باشووری دەیر ئەلزوور 130 بنەماڵەی سووریاییان ڕفاند. لە هەمان حاڵدا تڕوڕیستانی تەکفیری لە درێژەی جەنایەتەکانی خۆیان لە سووریا ناوچەکانی حەڵەب ئەلجەدیدە " جەمیعەتولزەهرا و شارع ئەلنیل و ئەشەهبا یان لە پارێزگای حەڵەب یان بە هاوەن دایە بەر پەلامار .