تشرینی یه‌که‌م 16, 2018 19:04 Asia/Tehran
  • پێداگریی ڕووسیا لەسەر قەدەغەی تاقیکردنەوەی چەکی ناڤۆکی لەجیهاندا

وەزیری دەرەوە ڕووسیا بەپێداگری لەسەر پێویستی قەدەغەی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان لەئاستی جیهاندا، خوازیاری دەسپێکرانی هەرچی خێراتری جێ بەجێ کرانی پەیماننامەی قەدەغەی گشتداگربوونی تاقیکاریی ناڤۆکی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ "سێرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ "لاسین زربۆ" سەرۆکی ڕێکخراوی پەیماننامەی قەدەغەی گشتداگری تاقیکاریی ناڤۆکی (CTBTO) وتی: مۆسکۆ، پەیمانی قەدەغەی تاقیکارییە ناڤۆکییەکان بە یەکێک لە بەشە سەرەکییەکانی داڕشتی ئاسایشی و مافە نێودەوڵەتیەکان دەزانێ لەبواری چەکئامێری ناڤۆکی.

لاسینا زربۆش لەو دیدارەدا ڕێزی گرت لە ڕووسیا لەبەر داکۆکی لەو پەیمانەو هاوبەشیی چالاک لەبەجیهانی کرانی .

دوولایەن هەروەها جەختیان کرد لەسەر پێویستیی دەسپێکرانی هەرچی خێراتری جێ بەجێ کرانی ئەو پەیمانە بۆ چەسپاندنی زیاتری ئاشتی و هێمنایەتی جیهانی.

ڕووسیا پاش هەڵوەشانی سۆڤیەت، هەروا پێبەندە بە قەدەغەی تاقیکارییە ناڤۆکییەکان و نەیاری ئەنجامگرتنی وەها تاقیکاری گەلێکە لەلایەن وڵاتانی دیکەوە.

سەرپەیڤ