تەقینەوەی ئوتوموبیلی بۆمب ڕێژکراو لە ئەدلیب
تشرینی یهکهم 21, 2018 20:34 Asia/Tehran
ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە ناوەڕاستی ئەدلیب تەقیەوە کە بە هۆیەوە چوار کەس بە توندی بریندار بوون .
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی خوجێیی، ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە ناوەڕاست ئەدلیب تەقییەوە کە بەهۆیەوە چوار کەسی سیڤیل بە توندی بریندار بوون.
ئەم بۆمب دانانە لە ناوەڕاستی ئەدلیب بووە و ئەوەش لەحاڵێکدایە کە تورکیا ماوەیەکە بۆ دامەزرانی ناوچەی
پاکتاو لە چەک لە ئەدلیب هەول دەدات و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی سووچی لەگەڵ ڕووسیا هەوڵ دەدات بۆ دەرکردنی هێزی رادیکالی سەربازی لە ئەدلیب و دامەزراندنی مەودای نێوان هێزی سوپای سوریا و هێزەکانی نەیاری دەوڵەتی ناوەندی لەم شارە ستراتژیکە.
تائێستا هیچ تاقمێک بەرپرسایەتی ئەم بۆمب دانانەی نەگرتۆتە ئەستۆ.