تشرینی یه‌که‌م 24, 2018 12:16 Asia/Tehran
  • ڕ‌ووسیا: هاوکاری تاران، مۆسکۆ و ئانکارا ، بارودۆخی سوریای گۆڕی

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە دانیشتنی سێ قۆڵیی لەگەڵ نوێنەرانی ئێران وتورکیا لە مۆسکۆ، وتی: هاوکاریی تاران، مۆسکۆ و ئانکارا بارودۆخی سوریای گۆڕیوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ "سێرگئی ڤێرشینین" رۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ "حوسێن جابری ئەنساری" یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و "سەدات ئۆنال" یاریدەری وەزیری دەرەویە تورکیا، وتی: سەرکەوتنی شێلگیرانە بەسەر تیرۆریستان و ڕەخساندنی بارودۆخ بۆ چارەسەریی سیاسی پرسەکانی سوریا ، لە وێنەی دەسکەوتە مەزنەکانی وڵاتانی گەرەنتیکەری ڕەوتی ئاستانە لە سوریا بووە.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بەئاماژە بەوەی کە هاوکاریی ڕووسیا، ئێران و تورکیا یارمەتی وڵاتانی تێوەگلاو دەدا هەتا بەرەو چارەسەریی سیاسی پرسەکە هەنگاو بنێن، وتی: هاوکاری لەچوارچێوەی دانوستانەکانی ئاستانە گۆڕانی بارودۆخی سوریا بەئاقارێکی شیاوتری مومکین کرد.

دانوستانەکانی ئاستانە لە ژانڤییەی٢٠١٧ـەوە بەدەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاریی ڕووسیاو تورکیا، بەئامانجی چەسپاندنی ئاشتی لە سوریا دەس پێ بووە.

ئەنجامی سەرەکیی ئەو دانوستانانە، هاتنەدی ناوچە کەم کێشەکان لە سوریادا بووە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەسپێکرا.

سەرپەیڤ