تشرینی یه‌که‌م 29, 2018 07:40 Asia/Tehran
  • پەلاماری تورکیا بۆسەر یەپەگە لە دەوربەری کۆبانی

تۆپهاوێژەکانی سوپای تورکیا پێگەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە-یان لەناوچەکانی باکووری سوریا بۆردومانکرد.

 

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، کە پێگەکانی یەپەگە لەناوچەی زەور مەغار خۆرئاوای شاری کۆبانی سەر بەپارێزگای حەڵەب لە لایەن تۆپهاوێژەکانی سوپای تورکیاوە بۆردومان کراون.

ئاژانسەکە بڵاویشیکردەوە، لەچوارچێوەی رێگرییکردن لە چالاکییەکانی یەپەگە لە ناوچەی زەور مەغار، کە دەکەوێتە خۆرهەڵاتی رووباری فورات‌و خاوەنی ژمارەیەک بەرزاییە، کە بەسەر سنوورکانی تورکیادا دەڕوانێت، پێگەکانی یەپەگە بۆردوانکراون.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی ئەستەموڵ بە ئامادەبوونی سەرانی روسیا و ئاڵمان و فەڕەنسە وێڕای رەتکردنەوەی رێگاچارەی سەربازیی بۆ قەیرانی سوریا بانگەشەی ئەوەی کرد ئانکارا خوازیاری دەسپپێکی رەوتی دانوستان لە گەڵ لایەنەکانی شەڕ لە سوریا بە ئامانجی ئاگربەسی پاوەجێیە .

سەرپەیڤ