تشرینی دووه‌م 07, 2018 15:48 Asia/Tehran
  • چوار مەرجی دیمەشق بۆ پێکهێنانی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا

سوریا لە دوو نامەدا بۆ سکرتێری گشتی و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان چوار مەرجی بۆ پێکهێنانی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە هێنایە ئاراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ، وەلید موعەللیم وەزیری دەرەوەی سووریاو بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەم دوو نامەیەدا ستیفان دی میستورا ناردراوی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ سووریایان بە هەوڵدان لە ئاراستەی پێکهێنانی لێژنەی یاسای بنەڕەتی تۆمەتبار کرد و چوار مەرجیان بۆ پێکهێنانی ئەم لێژنەیە لەوانە دیاری نەکرانی خشتەیەکی زەمەنی، هێنایە ئاراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پێویستیی پێبەند بوون بە دەستەڵات و سەروەریی خاکی سووریا و هەروەها ئەمەی کە ئاوا ڕەوتێک بە سەرکردایەتیی سوورییەکان و بڕیاری جەماوەری سووریا لە بارەی داهاتووی وڵاتەکەیان و بەبێ دەستوەردانی بیانی بێت و ئینجا نەسەپێندرانی پێش مەرج و یان بۆچوونی لەپێش دا دیاری کراو سەبارەت بە چالاکییەکانی لێژنەکەو پێشنیارەکانی و، هەروەها دیاری نەکرانی خشتەیەکی زەمەنی، لەو مەرجانەن کە کاربەدەستانی سووریا جەختیان لە سەر کردووە.

سەرپەیڤ