• گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی ڕه‌قه‌ ڕواڵەتی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مریکا نیشان ده‌دات

نوێنه‌ری سووریا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان وتی: دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ له‌ شاری ڕه‌قه‌ که‌ بریتی بوون له‌ ۴ هه‌زار ته‌رم ڕواڵەتی ڕاسته‌قینه‌ی هاوپەیمانانی ئەمریکا نیشان دەدات.

ه پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بەگێڕانەوە له‌ ئه‌لنه‌شره‌، به‌شار جه‌عفه‌ری وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوایی له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌رده‌وام له‌ سیاسه‌تی شاردنه‌وه‌ی جه‌نایه‌ته‌کان له‌ دژی خه‌ڵکی سووریا و ئاشکرا کردنی جه‌نایه‌ته‌کانی تیرۆریسته‌کان.

ئه‌و زیادی کرد: دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ له‌ شاری ڕه‌قه‌ که‌ بریتی بوون له‌ ۴ هه‌زار ته‌رم له‌ ئه‌نجامی کاره‌کانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ و سیمای ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وان نیشان ده‌دات.

جه‌عفه‌ری وتی: سووریا جارێکی دیکه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوا ده‌کات که‌ ڕێگری بکات له‌ هێرش و کاره‌ نایاساییه‌کانی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مریکا، ئێمه‌ دژی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ین. 

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئه‌و وڵاتانه‌ی داوای لیکۆڵینه‌وه‌ی کیمیایی له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ دژی سووریا ده‌که‌ن هه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ن که‌ پشتیوانی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانیان کرد. سووریا هیچ چه‌کێکی کیمیایی به‌ کار نه‌هێناوه‌. سووریا پێبه‌ند بووه‌ به‌ هه‌موو گفت وبه‌ڵێنه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ دووری کردن له‌ چه‌کی کیمیایی.

Nov 07, 2018 20:24 Asia/Tehran
بۆچوونت