دیداری ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ سەرۆک کۆماری سووریا
تشرینی دووهم 12, 2018 18:55 Asia/Tehran
یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری سیاسی لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە دیمەشق دیداری کرد و سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاریەکانی ئەو وڵاتە وتووێژیان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئەلعالەم حسین جابر ئەنساری یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران و بەشار ئەسەد ڕۆژی دووشەمە لەو دیدارەدا سەبارەت بە هەوڵەکان لە پرسی خەبات بە دژی تڕوڕیزم و پێشکەوتنەکان لە ڕەوتی چارەسەری سیاسی قەیرانی سووریا بە تایبەت پێکهێنانی لێژنەی دەستووری بیروڕایان گۆڕیەوە . دوو لایەن هەروەها ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە لەمپەرنانەوە لە ڕێگای خەبات بە دژی تڕوڕیزم هەوڵ ئەدەن شکستەکانیان لە ماوەی ساڵەکانی شەڕی سووریا قەرەبوو بکەنەوە .