تشرینی دووه‌م 19, 2018 18:23 Asia/Tehran
  • تێکهەڵچوونی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لەگەڵ تاقمۆکەی سەربە سوپای ئازادی سوریا لە عەفرین

پاش ڕاگەیێندرانی حکومەت نزامی(باری نائاسایی) لە عەفرین لەلایە هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە شەڕ وپێکدادانی قورس سەری هەڵداوە لەنێوان سوپای تورکیا لەگەڵ هێزەکانی "ئەحراروشەرقییە" لە گرووپەکانی سەربە سوپای ئازادی سوریا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، بەپێی زانیارییە دەسخراوەکان لە سەرچاوە خۆجێیەکان، پاش ڕاگەیێندرانی حکومەت نزامی لە عەفرین لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیا کە بۆهێرش کردنەسەر بنکەو پێگەکانی ژمارێک لە گرووپەکانی سەربە سوپای ئازادی سوریا کە- لە عەفرین دەست دەدکەن بە چەتەیی، بەتاڵانبردن و دەسدرێژکاری، - ئەنجامی گرتووە، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە شەڕ وپێکدادانی قورس لە عەفرین لەنێوان دوولایەندا ئەنجامی گرتووە.

تێکهەڵچوونی سوپای تورکیا لەگەڵ هێزەکانی تاقمۆکەی ئەحراروشەرقییە لەناوەندی شاری عەفرین کە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەس پێ بووە، بەگوێرەی دواڕاپۆرە بڵاوکراوەکان درێژەی بووەو هێزەکانی سوپای تورکیا لەحاڵی پاکتاوکردنی ئەو تاقمۆکەی سەربە سوپای ئازادی سوریا لە ناوەندی عەفرینە.

لەکاتی دادگیرکرانی عەفرین لەلایەن هێزەکانی سوپای ئازادی سوریا، سوپای تورکیا هەردەم هەواڵی هاوپێوەند بە چەتەیی، بەتاڵانبردنی سامانی تاکەکەسی، مرۆڤ ڕفێنی و دەسدرێژکاری لەلایەن ژمارێک لە هێزەکانی سوپای ئازادی سوریا بڵاو بووەتەوەو سەرباری وشدارییە جیددییەکان لە دۆخی شپرزەی مافی مرۆڤ لە عەفرین، هیچ هەوڵێک لەوبارەوە نەدراوە.