تشرینی دووه‌م 19, 2018 20:39 Asia/Tehran
  • پێشوازی سووریا لە کرانەوەی باڵوێزخانەکانی وڵاتانی عەرەبی لە دەمیشق

جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا وتی: دەمیشق لە هەرکردەوەیەکی وڵاتانی عەرەبی لە پێناوی کرانەوەی بالوێزخانەکانی خۆی لە سووریا پێشوازی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی ئیرنا ، فەیسەل میقداد" جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا بە ئاماژەدان بە بڕیاری دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بۆ کرانەوەی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە دەمیشق وتی: ئیمارات وڵاتێکی سەربەخۆیە ولەمەڕ کرانەوە ی باڵوێزخانەکەی لە سووریا بڕیاردەدات. لەگەڵ شکستی پیلانی بڕێک لەوڵاتانی عەرەبی وڕۆژئاوایی لە سووریا ، زۆربەی وڵاتانی ناوچە خوازیاری کرانەوەی بالوێزخانەی خۆیان لە دەمیشقن. میقداد هەروەها بە پیداگری لەسەر ئەمەکە " ڕێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان ، دەبێ دەوری سەرەکی خۆی لە بەرەنگار بوونەوەی چەکه کۆکوژەکان بگیڕێت، وتی: هێمای ڕاستەقێنەی چەکی کۆکوژ لە ناوچە وجیهان ، رژێمی زایۆنیە کە لە پەلاماری ئەم دواییەی بۆسەر کەرتی غەززە لە " فسفوری سپی" لە بەرەنگاربوونەوەی فەلەستینیەکان کەڵکی وەگرت. جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا وتی؛ ئەمریکایش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ بومبارانی شارۆچکەی هەجین کە بووە هۆی کوژران وبریندار بوونی سەدان ژن ومندالی بێ تاوانی سووری، لە فسفوری سپی کەڵکی وەرگرتووە. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانیان بۆ گوڕانی هاوسەنگی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەسپێکرا کە بە هەوڵ وتێکوشانی سوپا وخەڵکی سووریا پیلانی دوژمنان ناکارامە مایەوە.