کانونی یه‌که‌م 11, 2018 17:52 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی دەربڕینی سووریا بە تاڵان وچەپاوی کەلەپووری فەرهەنگی ئەم وڵاتە لە لایەن دەسدرێژکاران

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی سووریا بە دەرکردنی بە یان نامەیەک ناڕەزایەتی دەربڕیی بە تاڵان وچەپاوی کەلەپووری فەرهەنگی ئەم وڵاتە لەلایەن دەسدرێژکاران بە تایبەت ئەمریکا ، فەرانسە وتورکیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما بە گیڕانەوە لە ڕۆژنامەی ئەلوەتەن ، وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی سووریا لەم بەیان نامەیەدا ڕایگەیاند: کردەوەی هێزە ئەمریکی، فەرانسی، تورکیەییەکان وبەکرێگیراوەکانیان بۆ هەڵکەندنی نایاسایی بۆ دۆزرانەوەی بەرهەمی کەونارایی لە مەنجیج، عەفرین ، ئەدلیب، ئەلحەسەکە ، ڕەقە وناوچەکانی داگیر کراوی تر ، جەنایەتی جەنگی تازەیە کە لەدژی نەتەوەی سووریا ئەنجام دەبێت. ئەم وەزاڕەتخانەیە لە حاڵێکدا لە رێکخراوی یونسکۆ داوای کردئەم کردەوەیە مەحکوم بکات ، وتیشی: کۆماری عەرەبی سووریا لەسەر ئازادکرانی هەموو سەرزەویەکانی خۆی و پاڕاستنی شوناسی نیشتمانی خۆی پیداگری دەکات. هەوالێکی تر ئەمەیە کە ، هیزەکانی ئەمنیەتی سووریا ئەمڕۆ هەمارەیکی گەورەی موشەکی سەربە تیرۆریستەکانیان لە تونێلێکی ژێر زەوینی لە یەکێ لە کێلگە ومەزراکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی " نەسیب"ی سووریا هاوسنوور لەگەڵ ئەردەن شناسایی کردووەدەستیان گرتووە بەسەر چەک وتەقەمەنیەکانیان . سوپا وهێزە چەکدارەکانی سووریا لە ژوئەنی ئەمساڵ لەسەر تێپەڕگەی " نەسیب" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەرعا و لە سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ ئەردەن زاڵبوون. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدڕێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگی ناوچە وبە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەسپێکرا.

سەرپەیڤ