کانونی یه‌که‌م 24, 2018 09:49 Asia/Tehran
  • پێداگریی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەسەر سەروەریی سوریا بەسەر جەولانی داگیرکراودا

کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان جارێکی دیکە بەزۆرینەی دەنگ، پێی داگرت لەسەر سەروەریی هەمیشەیی سوریا بەسەر ناوچەی داگیرکراوی جەولانی ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی سوریا، کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە زۆرینەی دەنگ، دەنگی دا بەو بڕیارنامەی جەخت دەکا لەسەر ئەوەی بەرزاییە داگیرکراوەکانی جەولان و سامانە سروشتییەکانی لەژێر سەروەریی و چاودێریی هەمیشەیی دەمشقدایە.

ئەو بڕیارنامەیە بە زۆرینەی ١٥٩ دەنگی ئەرێنی، لەبەرامبەر حەوت دەنگی نەیارو ١٣ دەنگی بێلایەن، پەسەند کرا.

کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بڕیارنامەکەدا، جارێکی دیکە جەختی کرد لەسەر مافی گەلی سوریا بەسەر جەولانی داگیرکراو و سامانە سروشییەکانی ئەو ناوچەیە بۆ وێنە، خاک، سەرچاوە ئاویی و وزەییەکان کە بۆ داگیرکران ناشێن.

کۆگەی گشتیی لەو بڕیارنامەدا داوای لە رژیمی زایۆنی کرد کۆتایی بێنێ بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە سامانە سروشتییەکانی جەولانی داگیرکراو و لەبەین بردن، زیان پێ گەیاندن و خستنەمەترسیی ئەو سەرچاوانەو داگیرکردنی ئەو ناوچەیە.

رژیمی زایۆنی لەساڵی١٩٦٧، نزیک بە هەزار و٢٠٠ کیلۆمتری چوارگۆش لەخاکی سوریای لە بەرزاییەکانی جەولانی ئەو وڵاتە، داگیرکرد و پاش ماوەیەک ئەو ناوچەی خستە سەر، سەرزەوینە داگیرکراوەکان.

سەرپەیڤ