کانونی دوھەم 03, 2019 16:38 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی سوپای سوریا لەدژ ترۆریستان لە گردووپەڕی باکوری

سوپای سوریا جم و جۆڵی گرووپە ڕەشەکوژەکان و پێگەو چەکئامێرەکانیان لە گردووپەڕی باکوریی حەما، کردە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، سوپای سوریا بەهێرش بۆسەر بنکەو مۆڵگەی ترۆریستان لە گردووپەڕی باکووریی حەما لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە، زیانی زۆری لەوان دا.

سوپای سوریا ، پێگەو مۆڵگەکانی ترۆریستانیشی تێکشاند کە وەک شوێنێک بۆ هێرش کردنەسەر ناوچەکانی دیکە بەکار دەهێنرا .

یەکەکانی سوپای سوریا هەروەها دەڤەرەکانی جم و جۆڵی ترۆریستان لە ناوچەی "تەل سەخر" و"جەنابرا" و"جاریە" کردە ئامانج کە کوژران و برینداربوونی ژمارێک ترۆریستی لێکەوتەوە.

گرووپە ترۆریستییەکان لە دوو ساڵی رابردوودا پاش شکست هێنان لە سوپای سوریاو ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی ناوچەی کەم کێشە گوێزرانەوە پارێزگای ئیدەلەب، بەڵام ترۆریستان لەو ناوچەوە هێرش دەکەنە سەر پارێزگاکانی دەورووبەر لەوان حەما لە باشووری ئیدلەب.

سوپای سوریا لەهەوڵی ڕزگارکردنی پارێزگای ئیدلەبە.

سەرپەیڤ