دەسپێکی کشانەوەی کەلوپەلە سەربازیەکانی ئەمریکا لە سوریا
کانونی دوھەم 11, 2019 16:06 Asia/Tehran
کاربەدەستێک لە وەزاڕەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند ئەرتەشی ئەم وڵاتە بردنەدەری کەلوپەلە سەربازیەکانی خۆی لە سورزیا دەسپێکردووە .
ئەم کاربەدەستەی پەنتاگۆن کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێ رۆژی هەینی بە هەواڵدەریی فەڕەنسەی گوت : دەتوانێ پێداگری بکات کە بردنەدەری چەکوچۆڵەکانی ئەرتەشی ئەمریکا لە سوریا دەستپێبووە بەڵام بە هۆکاری ئاسایشیی ناتوانێ وردەکاریی زیاتر لەمبارەوە بخاتەڕوو .
بەرلەوەش کەناڵی سی ئێن ئێن گوازرانەوەی کەلوپەلە سەربازیەکانی ئەمریکا لە سوریای پشتڕاست کردبووەوە .
هەروەها مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە لەپرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەشدا لە گەڵ سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر گوتی ، بەمزوانە هێزە ئەمریکیەکان لە سوریا دەکشێنەوە .