کانونی دوھەم 11, 2019 16:34 Asia/Tehran
  • کوژرانی پێنج سەربازی بریتانی لە دێرۆزووری سووریا

دوابەدوای شاڵاوی تێرۆریستانی داعش بۆ سەر شارۆچکەی شەعفە لە دێرۆزووری سووریا، پێنج سەربازی بریتانی کوژران و کۆمەڵێکیش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا، ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووریا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێییەکان نووسیویەتی: لەشکرییە بریندارەکانی بریتانیا گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەدادی لە گردوپەڕی باشووری ڕۆژھەڵاتی حەسەکە.

ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە توانییان لە ئۆپراسیۆنێکدا شارۆچکەی شەعفە لە گردوپەڕی دێرۆزوور لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان ڕزگار کەن.

دوای دەست گرتنی تۆکمەوتەواوی ھێزەکانی سووریای دیموکرات بە سەر شارۆچکەی شەعقە، پێکدادان لەم ناوچەیە لە گەڵ تیرۆریستانی داعش دەستی پێ کراوەتەوە.

میدیاکانی سووریاش ڕۆژی یەکشەممە باسی بریندار بوونی کۆمەڵێک لە سەربازانی بریتانییان کرد بوو لە گردوپەڕی دێرۆزوور لە ئەنجامی ھاوێژرانی موشەکێک لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی  ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدو گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە ، کە لە ئەنجامی گیان بەختکاریی سوپاو جەماوەری سووریا ئەو پیلانانەی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە.

 

سەرپەیڤ