کانونی دوھەم 14, 2019 18:38 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ڕووسیا لە بەیروت: دەستتێوەردانی ئیسرائیل لەکاروباری سوریا جێی شەرمەزارییە

باڵوێزی ڕووسیا لە بەیروت پێی داگرت؛ لەڕوانگەی وڵاتەکەی، دەستتێوەردانی ئیسرائیل لە کاروباری سوریا جێی شەرمەزارییە وئیدانەکراوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "ئەلەکساندر زاسپکین" باڵوێزی ڕووسیا لە بەیروت لە دیمانە لەگەڵ ژمارەی ئەمڕۆ دووشەممەی ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان بەپێداگری لەسەر هەوڵی ڕووسیا بۆ پاراستنی سەروەریی سوریا، وتی: هاوکاریی ڕووسیا لەگەڵ ئێران بۆ داکۆکی لە سەروەریی حکومەتی سوریاو بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم بەردەوامە.

ئەو دیپلۆماتە باڵایەی ڕووسیا، بڕیاری ئەمریکا لەمەڕ کشانەوەی هێزەکانی لە باکوری سوریای بەگۆڕانکارییەکی گرینگ زانی لەئاراستەی گەڕاندنەوەی یەکڕیزیی بۆ سوریا، و وتی: ئەو دانوستانانەی ئێستا لەبارەی باکوری سوریا لەئارادایە، بێگومان دەبێتە مایەی گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی حکومەتی سوریا بەسەر ئەو ناوچانەی لەدەست هێزە ئەمریکییەکاندا بوون.

باڵوێزی ڕووسیا لە بەیروت لەبارەی زەخت وگوشارەکانی ئەمریکا بۆ پێش گرتن بە بوژاندنەوەی پەیوەندیی وڵاتانی عەرەب لەگەڵ دەمشق وتی: ئەمریکییەکان وژمارێک وڵاتی عەرەب دەخوازن هاوپەیمانیی سوریاو ئێران تێک بچێ و ئەو داواکارییە نامەنتقییە.

زاسپکین داوای لە وڵاتانی عەرەب کرد پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریا بێ پێش مەرج دەس پێ بکەنەوەو بێ هیچ مەرجێک لە بنیات نانەوەی سوریا هاوبەش بن.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ کرا.

سوپای سوریا بەیارمەتیی ڕاوێژکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاڵپشتی ڕووسیا توانی کۆتایی بێنێ بە دۆسییەی گرووپی ترۆریستیی داعش لەو وڵاتە .

سەرپەیڤ