شوبات 10, 2019 16:22 Asia/Tehran
  • پێکدادانی قورسی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ داعش لە ڕۆژھەڵاتی فۆرات

سەرچاوەکانی سەربە کوردەکانی سووریا باسی پێکدادانی قورسی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ داعشیان کردووە لە ڕۆژھەڵاتی فۆرات لە نزیکی سنوورەکانی عێراق، ھاوکات لەگەڵ خۆسازدانی ئەمریکا بۆ جێبەجێ کردنی سیناریۆی گرتن و یان کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر بە گێڕانەوە لە نەھرەین ، سەرچاوە ئاسایشتییەکانی سەربە کوردەکانی سووریا باسی پێکدادانی قورسی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ تیرۆریستانی داعشیان کردووە لە ڕۆژھەڵاتی فۆرات لە نزیکی سنوورەکانی عێراق.

ئەم سەرچاوانە ئەوەشیان ڕاگەیاندووە کە:ھێزەکانی سووریای دیموکرات خەریکی پێکدادانێکی قورسن لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە دوایین ناوچەی ژێر ڕکێفی تەکفیرییەکان  لە ڕۆژھەڵاتی سووریا.

ئەم سەرچاوانە ئامانج لەم ھەڵمەتەیان زاڵ بوون بە سەر دوایین بەرماوەکانی داعش زانیوەو وەک دوایین پێکدادان باسی دەکەن.

سەرچاوەکانی سەربە کوردەکانی سووریا ڕایانگەیاندووە کە ئەم ھێزانە لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا ھەوڵیان داوە بۆ چۆڵ کردنی ناوچە سەر سنوورییەکان لەگەڵ عێراق لە خەڵکی سڤیل و ئاسایی .

ئەمەش ھاوکات لەگەڵ ئەوە ڕوودەدات کە داناڵڕ ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێش بینیی کرد بوو کە لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو داعش تەواوی زەوییەکانی ژێر ڕکێفی لە عێراق و سووریا لە کیش بچێت.

جێگای باسە کە ڕۆژی ڕابردووش سەرچاوەیەکی سەربە ھێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند کە ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش لە ئێستادا لەژێر چاودێریی توندی ھێزەکانی ئەمریکی دایە لە شوێنێکی نھێنیی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی فۆرات.

ئەم سەرچاوەیە کە حەز بە درکێندرانی ناوەکەی ناکات، ئەوەشی لەقاو داوە کە: کردەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لەمەڕ خاوجوڵانەوە بۆ کۆتایی ھێنان بە داعش لە ناوچەی ھەجین لە گردوپەری دێرۆزوور کە دوایین ماوچەی ژێر ڕکێفی داعشییەکانە، لە ئاراستەی ماوەدان بە ڕاپەڕاندنی گەڵاڵەیەکە کە داگری وێنە ھەڵگرتنی ھۆلیڤودیی لە ھەڵمەتی ھێزەتایبەتییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش لە گردوپەڕی باشووری ڕۆژھەڵاتی دێرۆزوورە  بۆ ئەوەی لە کۆتایی دا ھەواڵی گرتنی ئەبوبەکر بەغدادی لە ئەنجامی ھەڵمەتەکەو شکست ھێنانی یەکجاریی داعش بە شێوەیەکی بەڵگەمەند بڵاو بکرێتەوە.