شوبات 14, 2019 18:59 Asia/Tehran
  • داواکاریی سوریا لە کۆمەڵگای جیهانی بۆ بنیات نانەوەی ئەو وڵاتە

یاریدەری وەزیری دەرەوەی سوریا، خوازیاری داکۆکی و یارمەتی بێ شەرت ومەرجی کۆمەڵگای جیهانی بوو بەمەبەستی بنیات نانەوەی سوریا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ "فەیسەڵ مێقداد" یاریدەری وەزیری دەرەوەی سوریا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دانیشتنی"گەشەی پاوەجێ" لە دەمشق بەئاماژە بەوەی کە لەماوەی هەشت ساڵ شەڕی سەپێندراو لەلایەن ڕۆژاوا و ژمارێک وڵاتی عەرەبی ناوچە، خەسار و زیانی زۆر لە سوریا کەوتووە، هیوای خواست: ڕێکخراوی نەتەوەکان و وڵاتانی ئەندام بێ مەرج داکۆکی بکەن لە بنیات نانەوەی سوریا.

شەڕی هەشت ساڵانی سوریا زیاتر لە٢٢٦ملیارد دۆلار خەساری لە ئابووریی ئەو وڵاتە داوە.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ کرا کە بەهەوڵی سوپاو جەماوەری سوریا پیلانی دوژمنان بێ ئاکام ما.

سەرپەیڤ