شوبات 14, 2019 20:06 Asia/Tehran
  • پەلاماری خۆکوژیی بۆسەر پێگەکانی سوپای ئازادی سوریا لە نزیک سنوری تورکیا

لە ئاکامی پەلامارێکی خۆکوژیی بۆسەر پێگەکانی سوپای ئازادی سوریا لەنزیک سنوری "چوپان بەی"ی تورکیا، حەوت کەس بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی هابەر حەوت، لە پەلامارێکی خۆکوژیی بۆسەر پێگەکانی سوپای ئازادی سوریا لەنزیک سنوری چوپان بەی تورکیا، حەوت کەس بریندار بوون.

"ڕەجەب سویتورک" پارێزگاری کیلیس لە لێدوانێکدا بەئاماژە بەو پەلامارە وێڕای ڕەت کردنەوەی ئیدیعا باسکراوەکان لەمەڕ پەلامار بۆسەر هێزە سنوریەکانی تورکیا لەو ناوچە، ڕایگەیاند: ئەو پەلامارەی خۆکوژی کە بەکەڵک وەرگرتن لە ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو ئەنجامی گرتووە، لە ڕاستیدا لەدژ هێزەکانی سوپای ئازادی سوریا بووە.

لەو پەلامارەدا هێزە سنوریەکانی تورکیا نەکراونەتە ئامانج. تەقینەوەکە لە دە کیلۆمتریی سنورەکانی تورکیا لەگەڵ ناوچەی ئەلباب ڕووی داوە. بریندارانی ئەو ڕووداوە بەگوێزرانەوە بۆ تورکیا، ڕەوانەی نەخۆشخانە جیاجیاکان کراون.