ئادار 17, 2019 11:32 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی مین لە دەیروزوری سووریا؛ ٤٠ کوژراو و بریندار

بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە سەردەمی زاڵێتی تیرۆریستان بە سەر دەیروزوری سووریا، چوار کەسی مەدەنی کوژران و ٣٦ کەسیش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەو مینە ڕۆژی شەممە لە ناوچەی "شوولا" لە دەڤەری باشووری ڕۆژاوای دەیروزور، لە ڕۆژهەڵاتی سووریا تەقیوە.

تیرۆریستان لە کاتی داگیرکرانی دەیروزور و ناوچەکانی دیکەی سووریا، بینای ئاوەدان، جادە و ڕێگا و بان، شوێنی گشتی، ئۆتۆمبیل، ماتۆڕ و تەنانەت کەل و پەلی کایەی منداڵانیان کردبوویە تەڵەی تەقینەوە کە ئەوەش پیشاندەری دەسڕاگەیشتنی ئەو تیرۆریستانە بە ڕادەیەکی یەکجار زۆر چەک و کەرەستەی جەنگی و تەقەمەنی بوو.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.

سوپای سووریا ئەمدواییە توانی بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات.

گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیش لە تیاچووندان.