ئادار 24, 2019 11:53 Asia/Tehran
  • هەسەدە خوازیاری پێش گیران بە دەسوەردانەکانی تورکیا لە سوریادا بوو

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک(هەسەدە) کە جێی داکۆکیی ئەمریکایە، داوای لە تورکیا کرد کۆتایی بێنێ بە دەستتێوەردانی سەربازیی خۆی لە سوریاداو لەهەموو ناوچەکانی ئەو وڵاتە بکشێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لەسەر ئەو ڕایەن کە "سەرکەوتنی مەیدانی بەسەر داعش بەس نییە، بەڵکوو دەبێ بیروهزری داعشی لەبەین بچێ."

هەسەدە دەڵێ؛ "داعش لە سوریا هێشتا نەبڕاوەتەوە، بەڵکوو شانە نووستوەکانی هەر هەن."

بەپێی راپۆری کەناڵی روسیا ئەلیەوم ، هەسەدە داوای لە تورکیا کرد، کۆتایی بە دەستتێوەردانە سەربازییەکەی لە سوریادا بێنێ و لەگشت شوێنەکانی ئەو وڵاتە بکشێتەوە.

هەسەدە هەروەها پێی داگرت، پێویستە ئەندامانی داعش لە دادگەیەکی جیهانی و لە سەرزەوینێک کە تاوانیان تێدا ئەنجام داوە، دادگەیی بکرێن.

چەند کاژێر دوای ئەوەی "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هەواڵی شکست هێنانی بەتەوواەتی داعشی راگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک سەرلەبەیانی رۆژی شەممە ڕایانگەیاند، نەبەردو شەڕ لەناوچەی باغۆز هەڵکەوتوو لەباشوری سوریا، کۆتایی پێهاتووەو بە پاکتاوکرانی بەتەواوەتی، پاشماوەکانی داعش لەو ناوچەیە لەبەین دەچن.

"مستەفا بالی" وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، لە پەیامێکی توئیتەریدا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، نووسی کە "داعش سەتا سەت ئەو ناوچانەی داگیری کردبوو، لەدەست داوەو شکستی هێناوە."

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی هەینی لە دیمانەیەکی کورت لەگەڵ پەیامنێران وتبووی؛ داعش لە سوریا کۆنترۆڵی هیچ ناوچەیەکی لەدەستدا نەماوە.