حوزه‌یران 11, 2019 17:02 Asia/Tehran
  • لەنێوچوونی ناوچە کەوناراییەکان لە ئەنجامی هێرشی تاقمە تیرۆریستییەکان

فەرمانگەی مۆزەخانەو ئاسەوارە کەوناراییەکانی سووریا ڕایگەیاند: لانیکەم دە هەزار ناوچەی کەونارایی ئەم وڵاتە کەوتوونەتە بەر شاڵاوی لەنێوچوون و بەتاڵان بران.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس (مەحمود حەمود) سەرۆکی فەرمانگەی گشتیی مۆزەخانەو ئاسەوارە کەوناراییەکانی سووریا بە دەربڕینی ئەمەی کە .ەڵقەندنە نایاساییەکان ، شارستانیەتی سووریای تێک داوە، وتیشی: لانیکەم ملوێنێک ئاسەواری کەونارایی لە ڕێگای سنوورەکانەوە بە تایبەت سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ تورکیا و ئەردەن و فەلەستینی داگیرکراو لە سووریا ئاودیو کراون.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە.

سوپای سووریا بە یارمەتیی موستەشاریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا توانی تاقمە تیرۆریستییەکان لەوانە داعش شکست پێ بێنێ و بەرماوەی تاقمە تیرۆریستەکانیش خەریکی لەبەریەک هەڵوەشانەوەن.

سەرپەیڤ