ته‌مووز 05, 2019 17:23 Asia/Tehran
  • ڕۆڵی مەسیحییەکانی سوریا لە نووشووستی هێنانی پیلانی تێکدەرانەی دوژمنان

سەرۆک کۆماری سوریا لە رۆڵی مەسیحییەکانی ئەم وڵاتە لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی پیلانی تێکدەرانەی دوژمنان ڕێزی گرت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی هەینیی کەناڵی دەنگ وباسی ئەلعالەم،"بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا لە کۆری ژمارێک لە مەسیحییەکانی ئەم وڵاتە لە کەلیسای"تۆما"ـی پارێزگای ڕەیفی دیمەشق،گوتی، مەسیحییەکانی سوریا بەردەوام بە دوژمنان و لاگرانی ترۆریسم ڕایانگەیاندووە، پیلانەکانی کۆڵۆنیالیستی و دابەشکارانەیان ، نووشووستی دێنێ.

بەشار ئەسەد هەروەها بە باسکردنی ئەمەی کە سەرەڕای جۆر بە جۆریی خەڵکی سووریا بەڵام پێکەوە هاودڵ و نزیکن هەربۆیە سوریا هەروا یەکپارچە دەمێنێتەوە،جەختیکرد: یەکێتی و هاودڵی دوژمنانی سوریا بەرەو ڕووی شکست دەکاتەوە.

ژمارێک لە گەنجە کاتۆلیکەکانی سوریایش لە دیداری سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە سەر پێبەند بوویان بە بەرڤانی لە ئاو و خاک و بنیاتنانەوە و گەشەسەندنی سوریا جەختیان کرد.

سەرپەیڤ