ته‌مووز 15, 2019 10:35 Asia/Tehran
  • تورکیا چەکی قورس دەنێرێتە سنوری سوریا

کاروانێکی سەربازیی پێکهاتوو لە چەکو چۆڵی قورسی ئەرتەشی تورکیا لە گەڵ هێزی سەربازیی لە سەربازگەی بیستی زرێیی فەرماندەریی هێزە زەویەکانی ئەرتەشی تورکیا لە شانلی ئورفاوە بە شەو بەرە سنوری سوریا نێردرا .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئایکێن دی ، بە گوێرەی زانیاری وەدەسهاتوو لە سەرچاوە ئاسایشیەکان ، ئەم کاروانە لەشکەریە کە پێکهاتبوو لە تانک و تۆپ و ئۆتۆمبێلی زرێیی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە لەژێر رێوشوێنی توندی ئاسایشی گەیشتە ناوچەی سنووریی جیلان پینار و لە هێڵی سنوریی سوریا لە بنکەی سنووریی ئەرتەشی تورکیا لەم ناوچەیەدا جێگیر بووە .