ته‌مووز 17, 2019 20:44 Asia/Tehran
  • ١٩ کوژراو و بریندار لەئاکامیی پەلاماری ترۆریستی بۆ سەر پۆلیس سوریا

سەرچاوەکانی سوری باسیان لەکوژران و برینداربوونی ١٩ پۆلیسی سوریا بە هۆی تەقینەوەی بۆمب، کردووە .

 هەواڵدەری  سوریا(سانا) رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبایەکی دەستکرد لە باسی پۆلیس لە پارێزگای دەرعا،باشووری سوریا، پێنج سەربازی سوری کوژران و ١٤ کەسی تریش برینداربوون. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ئەگەری زۆرتربوونەوەی ژمارەی کوژراوان لەئارادایە و حاڵی ژمارێک لە سەربازییەکان شپرزە ڕاپۆرت دراوە. دەرعا لە سەرەتاکانی ژوئییەی ساڵی رابردوو کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای سوریا و تاقمەکانی ترۆریستی بە جێ ڕادەستکردنی چەکیی قوورس و سووک، باشووری سوریا جێبهێلن.

شاری دەرعا، لەڕیزی یەکم شارگەلێک بوو کە هەشت ساڵ لەمەو بەر(٢٠١١)،شانۆی ئالۆزی وبشێوی بووە و ڕووداوەکانی ئەم شارە تەشەنای سەندووە بۆ ناوچەکانی دیکەی سوریا.

سەرپەیڤ