راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی سوریا : گەڵاڵەی تورکیا بۆ کردنەی ناوچەی ئارام داگیرکەرانەیە
ئاب 13, 2019 14:56 Asia/Tehran
راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی سوریا گوتی : ئانکارا بە بیانووی بەدیهێنانی ناوچەی ئارام بە نیازی دەرکردنی پانابەرانی سوریایی و گواستنەوەیان بۆ باکووری سوریایە .
عەبدولقادر عەزوز رۆژی سێشەممە لە وتووێژ لە گەڵ ئەلعەهددا وتیشی : تورکیا و ئەمریکا لەم دواییانەدا باسی رێککەوتن لە بارەی گەڵاڵەی ناسراو بە ناوچەی ئارامیان کرد لە باکوری سوریا ، لە کاتێکدا کە حکومەتی دمشق ئەم رێککەوتنە بە پێشێلکەری سەروەریی و دەسدرێژیی بۆسەر خاکی خۆی دەزانێ .
راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی سوریا هەروەها گوتی : حکومەتی تورکیا رێگا دەگرێ لە گەڕانەوەی دڵخوازانەی پەنابەرانی سوریایی بۆ وڵاتی خۆیان و بەنیازی قۆستنەوەی ئەوانە .
عەزوز وتیشی : بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە هەموو پەنابەرانی ویستووە ، بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان و رێگا نەدەن بکرێنە پردەباز .