ئاب 14, 2019 17:18 Asia/Tehran
  • هەواڵدەری میزوپۆتامیا ئیدعای کرد: قوڵایی ناوچەی ئارامی باکووری سووریا پێنج کیلومێتر دەبێت

هەواڵدەری میزوپۆتامیای تورکیا لە هەواڵێک دا ئیدعای کردووە کە لە بڕێک لە سەرچاوە هەواڵیەکان دەستی ڕاگەیشتووە بە دەقی ڕێککەوتن نامەی تورکیا - ئەمریکا کە بە پێی ئەم ڕێککەوتنە ناوچەی ئارام کە تورکیا وئەمریکا لەسەری ڕێککەوتوون لە قوڵایی پێنج کیلومێتری باکووری سووریا دا دروست دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، لەحاڵێکدا کە باس وڕاوێژ لەبارەی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی تورکیا- ئەمریکا لەمەڕ بەدی هێنانی ناوچەی ئارام وئەمن لە باکووری سووریا بەو پەڕی خۆی گەیشتووە وکۆڕ وکۆمەڵە سیاسیەکان ومیدیا جۆربەجۆرەکان لە مەڕ وردیاتی ڕێککەوتنی حەوتی ئاگوستی تورکیا - ئەمریکا لە مەڕ دامەزرانی ناوەندی هەڵمەتی هاوبەش بۆ بەدی هێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا دەس ئەدەنە ڕاوێژکاری جۆربەجۆر، هەواڵدەری میزوپۆتامیای تورکیا لە هەواڵێکدا ئیدعای کردوو ەکە لە بڕێک لە سەرچاوە ئاگاکان دەستی ڕاگەیشتووە بە دەقی ئەم ڕێککەوتنە کە بە پێی ئەم ڕێککەوتنە ناوچەی ئارام کە تورکیا وئەمریکا لەسەری ڕێککەوتوون لە قوڵایی پێنج کیلومێتر باکووری سووریا دروست دەکرێت. ئەم هەواڵە کە بە ئیمزای نازم داشتان ، هەواڵنێری ئەم هەواڵدەریە بڵاو کراوەتەوە، ڕادەگەینێت: بە پێی زانیاریە دەس کەوتووەکان لە دەقی ڕێککەوتننامەی تورکیا- ئەمریکا ناوچەی ئارام وئەمن لە باکووری سووریا ؛لە ١٠٠ کیلومێتری سنوورە باشووریەکانی تورکیا لە قوڵایی پێنج کیلومێتردا دەبێت. ئەم ناوچەیە لە گرێی سپیەوە هەتا سەرکانی درێژەی دەبێت کە گوند ومەزراکانی ئەم ناوچەیە دەگرێتەوە. هێزەکانی سوپای دێموکراتێکی سووریا ویەکێنەکانی پاڕاستنی گەل یەپەگە لە پێنج کیلومێتری دا پاشەکشەیان کردوو ەوکونترۆڵی ناوچە دەسپێردرێتە هێزە سەربازیە خۆماڵیەکان .هەروەها چەکە  قورسەکان دەگوێزرێنەوە  بۆ مەودای ٢٠ کیلومێتر لەم ناوچەیە . شایانی باسە ، گەڵاڵەیەک کە هەواڵدەری میزوپۆتامیا ئیدعای دەکات کە لە ڕێککەوتنی تورکیا - ئەمریکا پەسەن کراوە، بە دروستی گەڵاڵەی سوپای دێموکراتیکی سووریا بۆ ناوچەی ئارام لە باکووری ئەم وڵاتەیە کە بە داواکاری وداخوازی تورکیا لە مەڕ ئەم ناوچەیە لە دووبەرەکی و دژایەتی تۆکمە وتەواودایە .