پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستان بۆسەر حەڵەب
ئاب 17, 2019 08:18 Asia/Tehran
تیرۆریستان سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە بە دەیان گوللە هاوەن و راکێت ، ناوچەی ئەززەهرا لە رۆژاوای شاری حەڵەبیان پێکا .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا - سانا - ، بە دوای ئەم پەلامارەدا ، گرمەی چەندین تەقینەوەی گەورە لە ناوچەی ئەززەهرای حەڵەب بیسرا .
هێشتا لە زیان و قوراینانی ئەگەریی ئەم پەلامارە راپۆرێک بڵاو نەبووەتەوە .
لە چەند مانگی رابردوودا تیرۆریستان دوای چەندین شکستی هێنانی یەک بە دوای یەک لە بەرامبەر ئەرتەشی سوریا ، زیاتر لە رابردوو روویان کردووتە پەلاماری بە هاوەن و موشەک بۆسەر شارەکانی ئەم وڵاتە .
لە پەلامارانەدا ژمارێکی زۆر لە شارومەندانی سوریایی بە تایبەت ژنان و منداڵان کوژراون یان بریندار بوونە .