ئاب 27, 2019 16:18 Asia/Tehran
  •  بەرپەرچدانەوەی پەلاماری تیرۆریستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلیب لە لایەن سوپای سووریا

سوپای سوریا پەلاماری هۆکارانی ترۆریستی بۆ سەر باشووری "ئیدلێب"بەرپەرچدایەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس،هۆکارانی ترۆریستی ڕۆژی سێشەممە،لەچوار مێحوەر لەباشووری ڕۆژهەڵاتی "ئیدلیب" هەڵیانکووتایە سەر کەسانی سیڤیل و هاوکات لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی خێرای سوپای سوریا،پەلاماری ترۆریستان بەرپەرچدرایەوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا و ڕووسیایش ڕێگاکانی فریاگوزاری بە ترۆریستان لە گردو پەڕی شارۆچکەی"ئەلتەمانەعە"،باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلیب یان بۆردومان کرد.

سوپای سوریا لە ڕۆژانی ڕابردوو جگە لە ئازادکردنەوەی شاری "خان شیخون" زاڵبووە بە سەر سێ گۆشەی ستراتژیکی گردو پەڕی باکووری پارێزگای "حەماە". پارێزگاکانی "حەماە" لە رۆژئاوا و "ئیدلیب" لە باکووری سوریا،دوایین پێگەکانی ترۆریستانن لەم  وڵاتە دا.

سەرپەیڤ