ئاب 27, 2019 19:29 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ : تورکیا بەرپرسی کێشەو گرفت لە ئیدلەبە

وتەبێژی کۆشکی سەرۆک کۆماریی ڕووسیا "کرێملین" ڕایگەیاند: مۆسکۆ، حکومەتی تورکیا بە بەرپرسی بارودۆخی ئاڵۆزی ئیدلەبی سوریا دەزانێ.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلئەخبارییە، دیمیتری پێسکۆف رۆژی سێ شەممە وتی: بەپێی ڕێککەوتنەکانی سوچی، بەرپرسایەتی بارودۆخی پڕکێشەو ئاڵۆزی ئیدلەبی سوریا، لەئەستۆی تورکیایە.

وتەبێژی کرێملین وتی: دانوستانەکانی ئەمڕۆ سێ شەممەی"ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیاو هاوشانە تورکەکەی واتە "رەجەب تەییب ئەردۆغان" لە مۆسکۆ لەسەر بارودۆخی ئاڵۆز و قەیرانیی ئیدلەب بەتایبەت لەسەر گیروگرفتەکانی سوریا چڕدەبێتەوە.

پێسکۆف پێی داگرت: پوتین نیگەرانی چوونەسەری ئاستی دەسدرێژکاریی وکردەی تێکدەرانەی ترۆریستان لە ئیدلەبی سوریایە.

سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی دووشەممە بەئاماژە بەسەفەری ئەمڕۆسێ شەممەی خۆی بۆ ڕووسیاو دیدار لەگەڵ هاوشانە ڕووسەکەی ڤلادیمیر پوتین، وتی: چەکدارانی تورک بێتوو دیپلۆماسی شکست بێنێ دەچنە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.

سەرپەیڤ