بەشار جەعفەری : سوریا بە توندی لەدژی ناوچەی ئارامە
بەشار جەعفەری نوێنەری سوریا لە رێکخراوی نەتەوەکان لە لێدانێکدا بە ئاماژە بە دامەزرانی ناوچەی ئارام لە رۆژهەڵاتی فورات لە لایەن ئەمریکا و تورکیاوە گوتی : لە گەڵ دامەزرانی ناوچەی ئارام لە باکوری رۆژهەڵاتی وڵاتی خۆماندا راشکاوانە نەیارین .
بەشار جەعفەری وتیشی : ئەم گەڵاڵەیە پێشێلکردنی سەربەستی و سەروەریی سوریایە . لە بارەی کردنەوەی ناوچەی ئارام لە باکووری سوریا کە لە لایەن تورکیا و ئەمریکاوە رێککەتنی لەسەر کراوە ، هیچ پرسێک بە رێکخراوی نەتەوەکان نەکراوە.
ناوبراو وتیشی : جیا لە تێکڕای ئەوانە ، بەدیهێنانی ناوچەیەکی لەم چەشنە لە رۆژهەڵاتی فورات ، پێشێلکرانی ئاشکرای یاسا و رێساکانی رێکخراوی نەتەوەکان و کارێکی تەواو دژبەرانە لە دژی سوریایە .
بەدیهێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سوریا لە لایەن یەپەگە شەوە رێککەوتنی لەسەر کراوە و ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیاش لە دوایین چاوپێکەوتنی خۆیدا لە گەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە مسکۆ ناڕاستەوخۆ داکۆکی لێ کردبوو .