سەرۆکی هاوبەشی پەرلەمانی دیموکراتیکی سووریا : لە بوارەکانی سەربازی و ئاسایشی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی سووریا هاوکاری هەیە
ئهیلوول 01, 2019 17:52 Asia/Tehran
ئەمینە عومەر سەرۆکی هاوبەشی پەرلەمانی دیموکراتیکی سووریا لە وتەگەلێکدا ڕایگەیاند: لە بوارەکانی سەربازی و ئاسایشی لە گە ڵ دەوڵەتی ناوەندی سووریا هاوکاری هەیە
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس و بە گێڕانەوە لە هەواڵدەری هاوارنیوز ئەمینە عومەر سەرۆکی هاوبەشی پەرلەمانی دیموکراتیکی سووریا لە وتەگەلێکدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە ڕێککەوتنی تورکیا و ئەمرکیا بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا لە لایەن میکانیزمی ئاسایشیەوە بۆ ناوچە زۆر گرینگە وەبیریشی هێنایەوە لە سای ئەو ڕێککەوتنە هەڕەشەکانی تورکیا ڕاگیراوە و ڕێگای وتووێژ ئاوەڵا دەکرێت گرینگترین پرسی باسکراو بۆ ئێمە نەگۆڕ بوونی سیستمی بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکووری سووریایە .