ئه‌یلوول 11, 2019 17:39 Asia/Tehran
  • راوێژکاریی لە کۆمکاری عەرەب بۆ ڤەگەڕانی سوریا بۆ نێو ئەو کۆمکارە

وەزیری دەرەوەی میسر وێڕای بەگرینگ نرخاندنی وڵاتی سوریا، ڕایگەیاند، وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەب بۆ گەڕانەوەی دەمشق بۆ نێو ئەو ڕێکخراوە، ڕاوێژ دەکەن.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی هەواڵیی "النشرە"؛ "سامح شوکری" وەزیری دەرەوەی میسر پاش دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب وتی: دەرفەتێک لەئارادادەبێ بۆ ڕاوێژکاریی زیاتری نێوان وڵاتانی عەرەبی لەبارەی کاتی گەڕانەوەی سوریا بۆ نێو کۆمکاری عەرەب.

بەقسەی ئەو بەرپرسە میسرییە، لەدانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب سەبارەت بە پرس وبابەتی گرینگ لەوان پرسی سوریا، یەمەن ولیبیاو پرسی فەلەستین وتووێژ کرا.

وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب، دوێنێ سێ شەممە لە نووسینگەی سکرتاریەتی خۆیان لەقاهیرە، سەت و پەنجاو دووهەمین دانیشتنیان بەسەرۆکایەتی عێراق بەڕێوە برد.

کۆمکاری عەرەب، ساڵی٢٠١١ و پاش دەسپێبوونی قەیران لە سوریا، لەژێر گوشارەکانی عەرەبستان، ئەندامەتی سوریای لەو یەکێتییە هەڵپەسارد.

زۆربەی وڵاتانی عەرەبیش بەداخستنی باڵوێزخانەکانیان، پەیوەندیی دیپلۆماتیکیان لەگەڵ دەمشق پچڕاند. بەسەرکەوتنی حکومەتی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا، بەسەر ترۆریستان و شکست هێنانی پیلانی عەرەبی-رۆژاوایی لەو وڵاتە، کۆمکاری عەرەب و زۆرێ لە وڵاتانی عەرەبی وناوچە لەهەوڵدان پەیوەندییەکان دەس پێ بکرێنەوەو باڵوێزخانەکانیان لەدەمشق واڵا بکەن.

سەرپەیڤ